عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە

0
476

SNN

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێکیدا دەڵێت، عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بوو لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەوەش دوای ئەوەی پابەندبوونی خۆی بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتەکەدا سەلماند.

رۆیتەرز لەوبارەیەوە بڵاویکردووەتەوە: بەهۆی بەڵێنی عێراق و كازاخستان بۆ پابەندبوون بە رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت، دوێنێ نرخی نەوت زیاتر هەڵکشاوە.

بەجۆرێک دوێنێ بۆ یەکەمجار لەدوات چەندین مانگ لە داڕمانی نرخی نەوت، بەرمیلێک نەوتی برێنت نرخەکەی گەیشتە 42 دۆلار و 19 سەنت  و ئەمڕۆش بە جێگیری ماوەتەوە.

بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق هەفتەی رابردوو لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکانی بەرهەمهێنانی نەوت کۆبوونەوە و لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتن بە چەند رێککەوتنێک.

سەرەتا لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی (بریتش پتڕۆڵیۆم) رێککەوت کە کێڵگەی نەوتی (رمێلە)ی لەژێر دەستدایە، بە کەمکردنەوەی 140 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

بەهەمانشیوە کۆمپانیانی نەوتی (لوک ئۆیڵ) 50 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا کەمدەکاتەوە، کۆمپانیای (ئیکسۆن مۆبیل)ی ئەمریکی 70 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمدەکاتەوە، ئەمە جگە لە کێڵگە نەوتییەکانی دیکەی بەسرە و هەرێمی کوردستان کە دەبێت پابەندی هەمان بڕیاربن، بەمەش کۆی گشتی بەرهەمی نەوت لە مانگی تەمووزی داهاتوودا دەگاتە 350 هەزار بەرمیل کە عێراق.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this