سێ كورد لهزانكۆكانى كوردستان بوونه ئه‌ندامى لقی باله‌ى كۆمه‌ڵه‌ى عێراقی بۆ زانستى وه‌رزشى

د.هۆشیار عه‌بدولڕه‌حمان
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
سێ مامۆستاى كوردى زانكۆكانى كوردستان وه‌ك ئه‌ندامى لقى باله‌ى كۆمه‌ڵه‌ى عێراقی بۆ زانستى وه‌رزشى تایبه‌ت بهزانكۆكانى عێراق دیارى كران و یه‌كێكیان ئومێدى ئه‌وه ده‌خوازێت بتوانێ به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمى و زانستى خزمه‌تێكى زیاتر به‌یارى باله له‌سه‌ر ئاستى زانكۆكانى عێراق و عه‌ره‌ب به‌گشتى و كوردستان به‌تایبه‌تى بكات.
بۆ یه‌كه‌مجار لیژنه‌ى په‌ره‌پێدانى یارى باله له‌نێو لقى باله‌ى كۆمه‌ڵه‌ى عێراقی بۆ زانستى وه‌رزشى پێكهێنرا كه پێكهاتوون له‌ژماره‌یه‌ك مامۆستاى زانكۆ له‌نوێنه‌رایه‌تى زانكۆكانى عێراق و عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن، له‌نێو لیژنه‌كه‌دا سێ ئه‌ندامى كوردى زانكۆكانى سه‌ڵاحه‌دین/ هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك هه‌ڵبژێردراون كه پێكهاتوون له (د.هۆشیار عهبدواڕهحمان موحه‌مه‌د، ئازاد حه‌سه‌ن قادر، موحه‌مه‌د حه‌سه‌ن موسته‌فا) و ئامانجى لیژنه‌كه‌ش خزمه‌ت كردن و به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى یارى باله‌ى زانكۆكانه له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى عێراق و پاشان عه‌ره‌بى.
یه‌كێك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌كه (پ.ی. د.هۆشیار عه‌بدولڕه‌حمان)ه كه وه‌ك نوێنه‌رى كۆلێژى په‌روه‌ردى جه‌سته‌یی و زانستى وه‌رزش له‌زانكۆى سلێمانى دیارى كراوه، تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، په‌یوه‌ندى پێوه‌كرد و سه‌باره‌ت به‌دروستكردنى ئه‌م لیژنه‌یه و كاره‌كانیان و ئه‌رك و ئامانجیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى یارى باله‌ى زانكۆكان پرسیارى لێ‌كرد و ئه‌میش وتى:” لیژنه‌كه یه‌كه‌مجاره داده‌مه‌زرێت، له 19 كه‌س پێكهاتووه، سه‌رۆك و ئه‌میندار و 17 ئه‌ندام كه له‌نوێنه‌رانى زانكۆكانى عێراق و عه‌ره‌بى پێكهاتووه، 15 ئه‌ندامیان نوێنه‌رانى زانكۆكانى عێراق و دوو ئه‌ندامى لیژنه‌كه ئه‌ندامى زانكۆكانى وڵاتانى تر‌ى عه‌ره‌بن له‌وانه ئوردن و عومان، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ى عێراق بۆ زانستى وه‌رزشى هه‌موو یارییه وه‌رزشییه‌كان لقى تایبه‌ت به‌خۆیان تێدا هه‌یه و منیش له‌لقى یارى باله‌دا وه‌ك نوێنه‌رى زانكۆى سلێمانى بوومه‌ته ئه‌ندام”.
پ.ی. د.هۆشیار عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌ره‌پێدانى لقى باله‌ى كۆمه‌ڵه‌ى عێراقی بۆ زانستى وه‌رزشى له‌درێژه‌ى وه‌ڵامه‌كه‌یدا وتى:” ئه‌م لیژنه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانى یارى باله دامه‌زراوه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى یارى باله‌ى نێو زانكۆكان و به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌تیش بۆ بواره‌كانى ئه‌كادیمیا و توێژینه‌وه و چۆنێتى پلان دانان بۆ په‌ره‌پێدانى یارى باله و پێشخستنى له‌سه‌ر ئاستى زانكۆكانى عێراق و عه‌ره‌بى، ئومێد ده‌كه‌م بتوانم له‌ئاست ئه‌و متمانه‌یه دابم و به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمى و زانستى خزمه‌تێكى زیاتر به‌یارى باله له‌سه‌ر ئاستى زانكۆكانى عێراق و عه‌ره‌ب به‌گشتى و كوردستان به‌تایبه‌تى بكه‌م”.
*د.هۆشیار عه‌بدولڕه‌حمان كێیه؟
-ناوى ته‌واو: هۆشیار عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د.
-به (هۆشیار كۆیی) ناسراوه.
-ساڵى 1952 له‌شارى كۆیه دایكبووه.
-ده‌رچووى زانكۆى به‌غدا-یه له‌ساڵى 1977دا.
-یاریزانى یارییه‌كانى باله و باسكه و تۆپى ده‌ستى یانه و هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده و مه‌ڵبه‌ندى وه‌رزش و لاوانى هه‌ولێر بووه.
-راهێنه‌رى تیپى باله‌ى یانه‌كانى هه‌ولێر و برایه‌تى و سیروانى نوێ بووه.
-له‌به‌غدا و سلێمانى و دهۆك و وڵاتى میسر چه‌ندین خولى راهێنه‌رى ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تى بینیوه و بڕوانامه‌ى پله‌كانى سێ و دوو هه‌روه‌ها یه‌كى عێراقى به‌ده‌ستهێناوه.
-ئه‌ندامى لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى باله‌ى عێراق و لیژنه‌كانى راهێنان و وانه‌بێژى بووه.
-سكرتێرى یه‌كێتى باله‌ى كوردستانه.
-وه‌ك میدیاكارێكى وه‌رزشى له‌ڕۆژنامه‌ى كاروانى وه‌رزش و هه‌فته‌نامه‌ى الاتحاد و ته‌له‌فزیۆنى گه‌لى كوردستان/ كه‌ناڵى هه‌ولێر كارى كردووه.
-ساڵى 2001 بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له‌بوارى وه‌رزش له‌زانكۆى سلێمانى وه‌رگرتووه.
-ساڵى 2007 بڕوانامه‌ى دكتۆراى له‌بوارى وه‌رزش له‌زانكۆى كۆیه وه‌رگرتووه.
-ساڵانى 1992 تا 1994 بووه‌ته یاریده‌ده‌رى راگرى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى زانكۆ سلێمانى.
-ساڵانى 2005 تا 2006 بووه‌ته سه‌رۆكى به‌شى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى زانكۆى كۆیه.
-ساڵى 2006 بووه‌ته سه‌رپه‌رشتیارى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى زانكۆى كۆیه.
-ساڵانى 2007 تا 2010 بووه‌ته راگرى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى زانكۆى كۆیه.
-له‌ساڵى 2013ه‌وه تائێستا وه‌ك مامۆستاى وانه‌بێژ (پڕۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر) له‌كۆلێژى په‌روه‌ردى جه‌سته‌یی و زانستى وه‌رزش له‌زانكۆى سلێمانى به‌رده‌وامه.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021بڕیار لەسەر یاریەکەی ئاشتی و سەیدسادق درا
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
1 ڕۆژ لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش