سێ کەس لە سلێمانی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

0
679

SNN-هەوراز ئەحمەد

ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی سێ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

په‌یامنێرى (SNN) له‌ سلێمانى لە زاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانییەوە رایگه‌یاند: “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ سلێمانى تووشبوویه‌كى ته‌مه‌ن 73 ساڵ گیانى له‌ده‌ستدا”.

راشیگەیاند: “هەر ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 35 ساڵ کە دانیشتووی چەمچەماڵە، لە نەخۆشخانەی شەھید ئاسۆ بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا”.

وتیشی: “تووشبووەکەی دیکە کە گیانی لەدەستداوە تەمەنی 64 ساڵبووە و دانیشتووی شاری سلێمانی بووە”.

تووشبووەکان دوو پیاو و ژنێکن و دوانیان نەخۆشی درێژخایەنیان لەگەڵدابووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this