به‌ هۆی پێشێلكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا 2 یاریزان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دووردەخرێنەوە

0
268
زە‌رغام ئیسماعیل و عه‌لا مه‌هاوی

SNN Sport

 

ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق  به‌ راوێژ  لەگەڵ‌ سریچكۆ كاتانیچ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق  بریاریدا به‌ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو یاریزان ( زە‌رغام ئیسماعیل و عه‌لا مه‌هاوی ) له‌گەڵ سه‌پاندنی سزایه‌كی دارایی به‌ سه‌ریان به‌ بڕی ( 2000000 ) ملیۆن دیناری عێراقی بۆ هه‌ر یاریزانێك .

 

ده‌سته‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” بریاری ده‌سته‌كه‌ پاش بینینی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ كه‌ له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووەوەو‌ بۆ هه‌ردوو یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ( زه‌رغام ئیسماعیل و عه‌لا مه‌هاوی )كه‌ پێشێلی رێنماییه‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌ ته‌ندرۆستییه‌كانه‌ سه‌باره‌ت به‌ كەرەنتینه‌كردن له‌ ماڵه‌وه‌ و تێكەڵ نه‌بوون و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ قه‌ره‌باڵخی و گاڵته‌كردن به‌ مه‌ترسی ئه‌م په‌تا ترسناكه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌موو جیهان ده‌كات.

 

هه‌روه‌ها ده‌سته‌كه‌ وتی:” ئه‌و بڕه‌ پارانه‌ی سه‌پێندراون به‌ سه‌ر یاریزانان وه‌كو سزایه‌كی دارایی، پارەکە به‌كارده‌هێنرێت  بۆ پاڵشپتیكردنی خێزانه‌ زه‌رەرمه‌نده‌كان  له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this