لاهور شێخ جەنگی و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر تاوتوێى مووچه‌ى كه‌رتى ته‌ندروستيیان كرد

0
557
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتى و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی | فۆتۆ: SNN

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و  هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و تاوتوێى دۆخى دارایی و ئابوورى هه‌رێمیان كرد.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى هاوسه‌رۆكى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ هاتووه‌، “ئەمڕۆ، بەڕێز لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانیدا، سەبارەت بە بارودۆخی دارایی و ئابووریی و مووچەی مووچەخۆران و بەتایبەتی مووچەی کەرتی تەندروستیی و رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و پێشهاتە نوێیه‌کانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆیان کرد”.

له‌ به‌یاننامه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “بەڕێز هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیی و پشتیوانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ هەر هەماهەنگیی و کارێکی هاوبەش دەربڕی”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this