زاناردی شوفێری پێشووی فۆرمولا1 ” له‌ دۆخێكی ترسناكدایه‌ ” پاش رووداوێكی ترسناك

0
125
ئەلێکس زاناردی

SNN Sport

 

ئه‌لێكس زاناردی شوفێری پێشووی فۆرمۆلا1 و ئاندی كار كه‌ پێشتر قاچەكانی بڕدرابوونه‌وه‌ ، له‌ رووداوێكی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل پێش 20 ساڵ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ پاڵه‌وانێكی پارائۆڵۆمپی دیار ، له‌ ئێستادا له‌ نه‌خۆشخانه‌ كه‌وتووه‌ و له‌” دۆخێكی زۆر ترسناكدایه‌ “پاش پێكدادانی رۆژی هه‌ینی رابردوو به‌ بارهه‌ڵگرێك له‌ كاتی به‌شداریكردنی له‌ پێشبڕكێی پاسكیل كه‌ به‌ده‌ست پاڵی پێوه‌ده‌نرێت  له‌ ئیتاڵیا .

 

زاناردی به‌شداری ده‌كرد  له‌ یه‌كێك له‌ قۆناغه‌كانی پێشبڕكێ (ئۆبییتیڤۆ تریكولۆری ) له‌ توسكانا ، كاتێک كۆنترۆڵی پاسكیله‌كه‌ی له‌ ده‌ستدا له‌ سوڕانەو‌ه‌یه‌كی تیژدا  په‌رییه‌وه‌  بۆ سایدی بارهه‌ڵگرێكی گه‌وره‌  له‌ نزیكی مۆنتالچینۆ.

 

ئه‌و شوفێرە ته‌مه‌ن 53 ساڵه‌  له‌ رێگەی ئاسمانه‌وه‌ گوازراییه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ لە سییەنا لە ئیتاڵیا و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی كتوپڕ له‌ سه‌ر و ده‌موچاوی بۆ ئه‌نجامدرا ، پێش ئەوەی بگوازرێته‌وه‌ چاودێری چڕ.

 

نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یەکیدا وتی ” به‌هۆی ئه‌و برینه‌ ترسناكه‌ له‌ سه‌ری ، ده‌ستكرا به‌ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له‌ مێشك و ده‌م چاوی پاش كاتژمێر 7ی ئێواره‌ و پێش كاتژمێر 10 ته‌واو بوو ” وتیشی ” پاشان نه‌خۆشه‌كه‌ گوازرایه‌وه‌ چاودێری چڕ ، دۆخه‌كه‌ی زۆر ترسناكه‌ ” .

 

 

له‌ لای خۆیه‌وه‌ ماریۆ ڤالنتینی  راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بۆ پاسكیلی پارائۆڵۆمپی ئاشكرایكرد كه‌ ” ئه‌لێكس زاناردی كۆنترۆڵی له‌سه‌ر پاسكیله‌كه‌ی له‌ ده‌ستدا ، دووجار بەردەبێتەوە و خۆی كێشا به‌ بارهه‌ڵگرێك ، پێكدادانه‌كه‌ زۆر ترسناك بوو “.

 

زاناردی نازناوی پاڵه‌وانێتی ” كارت”ئه‌مریكی بۆ ئۆتۆمبێل به‌ده‌ستهێناوه‌ پێش ئه‌وه‌ی قاچەكانی ببڕن پاش رووداوێك له‌ سه‌ر گۆرەپانی ” لاوزیتسرینگ ” له‌ ئه‌ڵمانیا ساڵی 2001 تووشی هات .

 

پاشان چوار میدالیا‌ی زێڕ و دوو زیوی پارائۆڵۆمپی  له‌ له‌نده‌نی2012  و ریۆ دی جانێرۆی 2016 به‌ده‌ستهێناوه‌  له‌ ئاستی پاسكیلی ده‌ستی له‌گه‌ڵ 10 نازناوی جیهانی.

 

ماریۆ ئه‌ندرێتی پاڵه‌وانی پێشووی فۆرمولا1  له‌ تویته‌ر نووسیبووی ” من نا ئارامم و زۆر ده‌ترسم سه‌باره‌ت به‌ ئه‌لێكس ، به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك من هه‌ناسه‌كانم راگرتووە ، من هانده‌ریم ، من هاوڕێیم ، تكایه‌ وه‌كو من بكه‌ن و نوێژ بۆ ئه‌م پیاوه‌ زۆر باشه‌ بكه‌ن “.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this