پێشوەخت SNN بڵاویدەکاتەوە، ئەمڕۆ کەرکوک بەرزترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار دەکات

0
660

SNN- عیماد جەباری

چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ لەکەرکوک بەراورد بەسێ مانگی رابردوو بەرزترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا رابگەیەنرێت.

سایتی SNN پێشوەخت لەڕێگەی سەرچاوەیەکی تایبەتەوە زانیوێتی، کە لەکۆی 100 سامپڵی خوێن کە دوێنێ لەکەرکوک وەرگیراون دەرکەوتووە 75 کەسیان تووشبووی کۆرۆنان و بڕیاریشە کەمێکیتر وەزارەتی تەندروستی عێراق بەفەرمی رایبگەیەنێت.

هەروەها گیانلەدەستدانیش هەبووە و بەپێی زانیارییەکان زیاتر لەحاڵەتێکە، کەمێک پێش ئێستاش هاوڵاتییەکی دانیشتووی خورماتوو لەنێو نەخۆشخانە بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.

بە راگەیاندنی ئەو ژمارەیەش کۆی گشتی دەگاتە 678 تووشبوو، لەو ژمارەیە زیاتر لە 470 تووشبوویان لەنەخۆشخانەکانن یاخود لەماڵەوە لەژێر چاودێری تەندروستی کەرەنتینە کراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this