قەدەغەی هاتوچۆ لەعێراق درێژ کرایەوە

0
503

SNN-

لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 20ی حوزەیران رایگەیاند “قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێم درێژکراوەتەوە”.

لەراگەیەنراوێکدا، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ لەکاتژمێر 6:00-ی سەر لەئێوارە تا 5:00-ی سەر لەبەیانی بەردەوامدەبێت.

راگەیاندنی درێژکردنەوەی ئەم قەدەغەیە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا هەزار و 870 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 88 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this