ئیدارەی راپەڕین هەفتەیەک پشووی راگەیاند

0
160
بیناى به‌ڕێوه‌رایه‌تى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین له‌ ڕانیه‌ | فۆتۆ: SNN

SNN- محەمەد مستەفا

ئەمشەو شەممە 20 ی حوزەیران ژووری ئۆپراسیۆنەکانی راپەڕین بڕیاریدا بۆ ماوەی هەفتەیەک لە دامودەزگاکانی حکومەت لە سنووری ئیدارەی راپەڕین پشووی فەرمی بێت .

عومەر حاجی وتەبێژی ئیدارەی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند “بۆ رێگری لە زیاتر تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین ئەمشەو شەممە ژووری ئۆپراسیۆنەکانی ئیدارەی راپەڕین بڕیاریدا کە بۆ ماوەی یەک هەفتە لە سنووری ئیدارەکە پشووی فەرمی بێت .

وتیشی: “پشووەکە لە 21 ی حوزەیران دەستپێدەکات تاوەکو 27 ی حوزەیران، بەڵام هێزەکانی پۆلیس و نەخۆشخانەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامدەبن لە ئەرکی خۆیان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this