ترەمپ باسی دۆخی تەندروستیی خۆی دەکات

0
243
ترەمپ

SNN-

سەرۆکی ئەمریکا ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە پاش بەشداریکردنی لەکەمپەینێکی لایەنگرانی خۆی لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما تووشی بێتاقەتیی بووبێت و تەندروستی تێکچووبێت.

لەدوای راوەستانی هەموو کۆبوونەوە جەماوەرییەکان بەهۆی کۆرۆناوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم کەمپەینی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکەن رایگەیاند “لەو کەمپینە بەشدار بووم و گەر کێشەیەکی تەندروستیم هەبێت باسی دەکەم، بەڵام سەلامەتم و تەندروستیم باشە”.

ترەمپ-ی 74 ساڵ کە کۆمارییە، تانە لە رکابەرە دیموکراتەکەی (جۆ بایدن)ی 77 ساڵ دەدات و دەڵێت کێشەیەک لەتەندروستیی ناوبراودا هەیە و دەتوانم دڵنیاتان بکەمەوە لەم قسەیەم.

ترەمپ دەشڵێت: “ئەو وڵاتەی بایدن دەیەوێت ئەمریکایەکە کە دز و جەردە و پەنابەری نایاسایی لە هاووڵاتییەکی ئەمریکی مافی زیاتر دەبێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this