گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 21/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1776
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 21/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

 

  • تورەیی لە ڤار.
  • پیکێ و هاوڕێکانی توڕەن لە ژوری ناوبژیوانی ڤیدیۆی ڤار.
  • لە یانەی بەرشەلۆنە وای دەبینن فشاری ریاڵ مەدرید لەسەر ناوبژیوانەکان ئەنجامەکانی هەڵگەڕاندووەتەوە.
  • ریاڵ سۆسیداد- ریاڵ مەدرید 10:00،پێشەنگی خولی ئیسپانیا لەسەر پەتەکەیە لە یاریگای لانوێتاو ئەگەر ریاڵ مەدرید براوە بێت دێتە پلەی یەکەمی.
  • ئاتلەتیکۆ مەدرید 1-0 لە ڤەلەد وەلید دەباتەوەو گۆڵێکی ڤیتۆلۆ پلەی سێیەمی بە رۆخبلانکۆس دەدات.

 

سپۆرت:

  • گرێبەست تەنیا لەگەڵ یەک ئەستێرە دەکرێت.
  • گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان ئاڵۆزی تێکەوتووەو دەرگای بۆ ئەوە کردووەتەوە یانەکە لە پێشینەی کارەکانی گەڕانەوەی نەیمار بێت جارێکی تر.
  • ئیدارەی وەرزشی یانەکە پێی باشە گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێک بکات، بەڵام ئەنجومەنی یانەکە پشتیوانی لە گەڕانەوەی نەیمار دەکەن.
  • یانەی بەرشەلۆنە 10 رۆژی لە پێشە بۆ گواستنەوەی پیانیچی بۆسنی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی یۆڤانتۆس.
  • یانەی ئیسپانیۆل 3-1 بە لیڤانتی دەدۆڕێت و بەرەو دابەزین هەنگاو دەنێتەوە.

مارکا:

  • یانەی ریاڵ مەدرید پشت بە خۆی دەبەستێت.
  • یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتە پێشەنگی خولی ئیسپانیا ئەگەر لە یانەی ریاڵ سۆسیداد بباتەوەو لەوانەیە پشت بە هەردو یاریزانی درەوشاوە هازارد و بنزیمە ببەستێت.
  • ئۆدیگارد لە پێکان باش بووەتەوەو یاری دژی یانەکەی خۆی دەکاتەوە کە لە ئێستادا بە خواستن یاری بۆ سۆسیداد دەکات.

 

ئاس:

 

  • ئەمشەو یانەی ریاڵ مەدرید پشت بە خۆی دەبەستێت دژی یانەی ریاڵ سۆسیداد و ئۆدیگاردی یاریزانی ئەو یانەیە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this