بەهای دراوی ئێرانی نزمترین ئاستی تۆمارکرد

0
1006

SNN

بەهۆی چوونە بواری جێبەجێکردنی هەندێک لە سزا نوێکانی ئەمریکا دراوی ئێرانی نزمترین ئاستی لە بەرامبەر دۆلاردا تۆمارکرد.

لە ئێستادا، نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بریتییە لە 190 هەزار ریاڵی ئێرانی ئەوەش نزمترین ئاستییەتی.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، هۆکاری داڕمانی بەهای دراوی ئێرانی لە بەرامبەر دۆلاردا، سزاکانی ئەمریکایە، سزاکانیش زیاتر کەرتی نەوتی گرتووەتەوە بەجۆرێک ئەو وڵاتە زۆر بە زەحمەت دەتوانێت نەوت بفرۆشێت.

ئەگەرچی حکومەتی ئێران لە تەمموزی ساڵی رابردووەوە بڕیاریداوە لەجیاتی ریاڵ، دراوی تومەن بەکاربهێنێت، بەڵام هێشتا ئەو پرۆژە بڕیارە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمریکا دەیەوێت لە رێگەی سزاکانیەوە فشاربخاتە سەر ئێران تا دەستبەرداری سیاسەت و هەژموونی خۆی لە بەشێک لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this