کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک بایکۆتیان راگەیاند

0
328

SNN-عیماد جەباری

دژی بڕیاری تایبەتکردنی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک  بە چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا،  کارمەندانی تەندروستی ئەو نەخۆشخانەیە مانگرتنیان دەستپێکرد و دەڵێت: “هیچ کەلوپەلێکی خۆپاراستنمان نیە”.

دوای ئەوەی سەرۆکایەتی تەندروستی کەرکوک بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک وەکو دووەم نەخۆشخانە لە شارەکەدا تایبەت بکرێت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا، ئەمڕۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەکە بایکۆتی دەوامیان کرد و شەقامی بەردەم نەخۆشخانەکەشیان داخست.

جەمیل عەباس یەکێک لە کارمەندە ناڕازییەکان بە  SNN راگەیاند: ئێمە دژی ئەو بڕیارە دەوەستینەوە کە نەخۆشخانەکەی تایبەتکردوە بۆ توشبوانی کۆرۆنا لەکاتێکدا هیچ کەلوپەلێکی خۆپارێزی و تەنانەت مەوادی پاکژکەرەوەش لەنەخۆشخانەکەدا بونی نیە.

سەبارەت بە مەترسییە تەندروستییەکان، ئەو کارمەندە وتی: “لەچەند رۆژی رابردوودا چەند تووشبوویەک لەنێو هاوپیشەکانماندا تۆمارکران، داوامانکرد پشکنینمان بۆ ئەنجامبدرێت بەڵام تەندروستی داواکاریەکەمانی قبوڵ نەکرد و بەتەنها پشکنینی بۆ پزیشکەکان ئەنجامدا”.

بە وتەی ئەو کارمەندەی تەندروستی لەکاتێکدا ژمارەی تووشبووان رۆژ لە دوای رۆژ رووی لەزیادبونە و نزیکە نەخۆشخانەکان جێگایان نامێنێت، کەچی هێشتا ئیدارەی نەخۆشخانەکە ئامادەنیە جلی خۆپارێزی بەسەرماندا دابەشبکات.

لە ئێستا 451 تووشبوو لە نەخۆشخانەکان و بەشێکیشیان لەماڵەکانیاندا کەرەنتین کراون بۆ رێگری لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، بەپێی دوایین ئاماریش 185 تووشبوو چاکبونەتەوە و ژمارەی گیان لەدەستدانیش گەیشتوەتە 25 توشبوو، کۆی گشتی تووشبووانیش تاوەکو ئێستا 661 حاڵەتە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this