کەسێکی دیکە لە گەرمیان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

0
300

SNN-سیروان حه‌سه‌ن

ئه‌مڕۆ له‌ شارى كه‌لارى ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان كه‌سێكى دیكه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانى له‌ ده‌ستدا كه‌ ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 43 ساڵانه .

بە گوێرەی زانیارییەکانی‌ SNN کە لە تەندروستی گەرمیانەوە دەستیکەوتووە، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ى حوزه‌یرانى 2020 له‌ نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا له‌ كه‌لار ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 43 ساڵ دانیشتووى گه‌ڕه‌كى ئاواره‌كانى شارى كه‌لار به‌هۆى ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

تاوه‌كو ئێستا له‌ سنوورى گه‌رمیان 308 كه‌س تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ڕێژه‌یه‌ش 108 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها 196 كه‌سی دیكه‌یان له‌ كه‌ره‌نتینه‌ن و له‌نێو ئه‌وانه‌دا سێ كه‌سیان بارودۆخیان باش نییه‌.

له‌ سنوورى گه‌رمیان تاوه‌كو ئێستا چوار كه‌س به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ كه‌ پێكهاتوون له‌ دوو ژن و دوو پیاو. هه‌ردوو ئافره‌ته‌كه‌ ته‌مه‌نیان 63 ساڵ و 43 ساڵ بوون، پیاوه‌كانیش ته‌مه‌نیان 53 ساڵ و 42 ساڵ.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this