ئەمساڵ زۆرترین زەوی کشتوکاڵی لە نەینەوا و کەرکوک سوتێنراوە

0
232
سوتانی دەغڵودان

SNN-عیماد جەباری

بەرگری شارستانی عێراق ئاماری دوو مانگی رابردووی ئامارەکانی ئاگرکەوتنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی عێراقی بڵاوکردووەتەوە، بەو پێیەش نەینەوا لە پلەی یەکەم و کەرکوک لە پلەی دووەمی ئەو پارێزگایانەدایە کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

بەپێی دوایین ئاماری بەرگری شارستانی عێراق لەبارەی سوتاندنی زەوییە کشتوکاڵیەکانەوە، بەهۆی  264 رووداوی ئاگر کەوتنەوەوە 12 هەزار و 802 دۆنم چوار گۆشە زەوی کشتوکاڵی و بەرهەمی جوتیاران لە سەرتاسەری عێراق سوتاوە.

بەپێی ئامارەکەش، نەینەوا بە سوتانی هەشت هەزار و 737 دۆنم کەوتوەتە پلەی یەکەم، پاشان کەرکوک بە دوو هەزار و 222 دۆنم لە پلەی دوەم دێت، دواتر دیالە بە 691 و سەڵاحەدینیش بە 537 دۆنم کەوتونەتە پلەکانی سێیەم و چوارەم.

بەرگری شارستانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە زۆرترین روداوی ئاگرکەوتنەوە کەوتونەتە سنوری پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین کە 74 روداوە و دواتر کەرکوک دێت بە 37 روداوی ئاگر کەوتنەوە.

پێشتر SNN لەبەدواداچونێکدا ئەوەی خستەڕوو زۆرترین رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگای کەرکوک کەوتوەتە گوندە کوردنشینەکانەوە کە ئەوەش گومانی ئەوەی دروستکردوە، مەبەست لێی تەعریب و زیانگەیاندن بێت لە ئابوری کورد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this