326 كه‌سى تر له‌ هه‌رێم تووشى كۆرۆنا بوون

0
764
لۆگۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم | فۆتۆ: SNN

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: 326 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون و 12 كه‌سیش به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ئاشكرایكردووه‌، له‌ كۆى هه‌زار و 875 پشكنین 326 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون تۆماركراون به‌مشێوه‌یه‌: 63 له‌ هەولێر، 206 له‌ سلێمانی، 39 له‌ گەرمیان، شه‌ش له‌ دهۆك، 12 له‌ هەڵەبجە”.

له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى مردنه‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ئاشكرایكردووه‌، “12 كه‌س به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌مشێوه‌یه‌: یه‌ك كه‌س له‌ هه‌ولێر، 10 كه‌س له‌ سلێمانى و یه‌ك كه‌س له‌ گه‌رمیان”.

به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تا ئێستا 3 هه‌زار و 865 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، هه‌زار و 392 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ 110 تووشبوو به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ مردون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this