ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید پێشەنگی وەرگرت

0
278
ریاڵ مەدرید

SNN Sport

 

لە خولی ئیسپانیا و لە یارییەکانی هەفتەی 30ی خولەکە، یانەی ریاڵ مەدرید بردنەوەیەکی بەنرخی بەدەستهێناو توانی پێشەنگی خولەکە وەربگرێتەوەو 2-1 لە یانەی ریاڵ سۆسیداد بباتەوە.

ریاڵ مەدرید لە یاریگای لانوێتا بووە میوانی یانەی ریاڵ سۆسیداد، دوای چەند هەوڵدانێكی هەردو یانە لە گێمی یەکەم لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون و بە بێ گۆڵ ئەو گێمەیان جێهێشت.

 

لە گێمی دووەمی یاریەکە یانەی ریاڵ مەدرید لە دوو هێرشدا توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 50 و 71 لە لایەن یاریزانان، رامۆس بە لێدانی سزاو کەریم بنزیمە بکات و 2-0 پێشبکەوێت.

دواتر لە خولەکی 83 میرینۆ توانی گۆڵێک بۆ سۆسیداد بکات و ئەنجامەکە بۆ 2-1 کەمبکاتەوە.

لە کۆتایدا یاریەکە 2-1 بە سوودی یانەی شاهانە تەواو بوو، توانی 3 خاڵی گرنگ و بە نرخ بەدەست بهێنێت و سوود لە یەکسانبوونی یانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە سڤییا ببینێت و بە کۆکردنەوەی 65 خاڵ پێشەنگی خولەکە وەربگرێت.

یانەی بەرشەلۆنەش هەمان خاڵی هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید کلاسیکۆی  2-0 بردووەتەوە، بە پێی یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا پێشەنگی خولەکەیە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this