گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 22/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1067
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

 

ئەمڕۆ  دووشەممە 22/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

سپۆرت:

 

  • یانەی بەرشەلۆنە کارەکانی فرۆشتنی تۆدیبۆو کۆتینیۆ خێراتر دەکات.
  • پێشەنگی ڤار.
  • کارەسات لە یاریگای لانوێتا لە یاری ریاڵ مەدرید و سۆسیداد روویدا،یانەی ریاڵ مەدرید یاریەکەی بە لێدانێکی سزای گوماناوی بردەوە لەگەڵ گۆڵێک کە بەر دەستی بنزیمە کەوت و گۆڵێکی سۆسیدادیش رەتکرایەوە.
  • 8 هەفتەی ئاگرینی خولەکە دەمێنێتەوە.
  • دی یۆنگ بەهۆی پێکانەوە ماوەی 2 هەفتە دووردەکەوێتەوەو بۆ 5 تا 6 یاری ئامادە نابێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

 

  • دروستکراو لە مەدرید.
  • لەوەتەی خولەکە دەستیپێکردووەتەوە ڤار 3 بردنەوەی بە یانەی ریاڵ مەدرید داوە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید 2-1 لە ریاڵ سۆسیداد دەباتەوەو پێشەنگی وەردەگرێت دوای سێ بڕیاری ناوبژیوان کە جێی مشتومڕبوو.
  • جەنگی سڤییا میسی لە قاچیدا بریندار دەکات دوای ئەوەی لە لایەن بەرگریکارێکی یانەی سڤییاوە لێی دەدرێت.
  • دی یۆنگی هۆڵەندی تووشی پێکان دەبێت و بەوهۆیەوە ماوەی 2 تا 3 هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

 

 

مارکا:

  • سەرکردە.
  • ریاڵ مەدرید پێشەنگی وەردەگرێت و رامۆس ژمارەکەی رۆناڵد کومانی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دەشکێنێت و دەبێتە یەکەم بەرگریکار لە مێژووی خولی ئیسپانیا زۆرترین گۆڵ بکات کە 68 گۆڵە.
  • مشتومڕ لەسەر لێدانێکی سزای ڤینسیۆس دروست دەبێت لەگەڵ ئەژمار نەکردنی گۆڵی یانوزای یاریزانی ریاڵ سۆسیداد و  گۆڵەکەی بنزیمە .

ئاس:

 

  • سەرکردەی نوێ،فەوزای نوێ دروست دەبێت لە خولی ئیسپانیا.
  • یانەی ریاڵ مەدرید پێشەنگی خولی ئیسپانیایە پێش تەواوبوونی خولەکە بە 8 جەولەو بەهۆی بڕیارەکانی ڤار و ناوبژیوانەوە مشتومڕ درووست دەبێت.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this