سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا

0
432

SNN

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە پێکدادانێکدا لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە سەربازێکی تورکیا کوژراوە.

وەزارەتە ئەوەی خستووەتەڕوو: “لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ سەربازێکی تورکیا لە پێکدادانێکدا لەگەڵ هێزە کوردییەکان لە خاکی کوردستاندا بریندار بوو پاشان لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا”.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سەربازێکی دیکەی لە خاکی هەرێم راگەیاند.

لە  شەوى 14ی ئەم مانگەدا فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ئۆپراسیۆنێکی سەربازی فراوانیان دژ بە پەکەکە دەستپێکرد، رۆژى 17ی ئەم مانگەشدا وەزارەتى بەرگرى تورکیا رایگەیاند، هێزێکى کۆماندۆى سوپاى وڵاتەکە هاتونەتە ناوچەى حەفتانین بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە.

دوێنێش وەزارەتەکە رایگەیاند: هێزێکی دیکەی کۆماندۆ هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمەوە.

لە هێرش و پێکدادانەکانی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سەربازانی تورکیادا، میدیاکانی نزیک لە پەکەکە و وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماری جیاواز لەبارەی کوژراو و برینداران بڵاودەکەنەوە.

ئەوەی پشتڕاستکراوەتەوە، شەهیدبوونی ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی ئەو ناوچانەیە کە تورکیا بۆردومانیان دەکات، لەگەڵ زیانگەیاندن بە ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان و ژینگەی ناوچەکە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this