هەرسێ سەرۆکایەتییەکە لەبارەی رێکخستنەوەی مووچە و دەرماڵەکان کۆدەبنەوە

0
744

SNN-هەوراز ئەحمەد

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی سەوز رایگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم سەبارەت بە رێکخستنەوەی مووچە و دەرماڵە کۆببنەوە و بڕیار لەوبارەیەوە بدەن.

کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری کوردستان بە SNNی راگەیاند: “بڕیاردراوە ئەمڕۆ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم لەبارەی رێکخستنەوەی مووچە و دەرماڵەکان کۆببنەوە، هەرچەندە هیوادارم سەرۆکی پەرلەمان کە لە فراکسیۆنی سەوزە ئەو بڕیارە رەتبکاتەوە”.

لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی نیگەرانی دەربڕی و وتی: پێشتر چەندان رێگەچارەمان داوە بە حکومەت و چەندان جار لە ئەگەری قەیران و چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەشی بە رێکاری پەرلەمانی ئاگادارمان کردوونەتەوە، تەنانەت بۆ جارێکیش ئامادە نەبوون گوێ بگرن، ئێستا کە ناتوانن حکومڕانی بکەن، پێویستە دەستلەکاربکێشنەوە و حکومەت هەڵبوەشێتەوە.

دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆبوونەوەیەكی تایبەتی ئەنجامدا.

له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و وتی، “لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێم و هەوڵەكانی حكومەت بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كرا و چەند بڕیارێک بۆ دەستکاریکردنی مووچە و دەرماڵەکان تاوتوێ کرا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this