له سلێمانى شێوازێكى نوێ بۆ رزگاركردنى تووشبووانى كۆرۆنا له مردن راگه‌یه‌نرا

تووشبوویه‌كى كۆرۆنا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیی سلێمانى شێوازێكى نوێى وه‌رگرتنى پلازماى خوێنى چاكبووانى ڤایرۆسى كۆرۆناى راگه‌یاند و وته‌بێژى ئه‌و بهڕێوهبهرایهتیهش وتى: “ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان به‌ده‌ممانه‌وه بێت ده‌توانین له ماوه‌ى 14 رۆژدا بانكێكى پلازما دروستبكه‌ین”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى ته‌ندروستيی سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رى چاندنى مۆخى خوێن له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا پرۆژه‌یه‌كى نوێى بۆ وه‌رگرتنى پلازماى خوێنى چاكبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا راگه‌یاند و وتى: “له ئه‌مڕۆوه له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ده‌ستده‌كه‌ین به شێوازێكى نوێى وه‌رگرتنى پلازماى خوێن كه ئه‌ویش بریتیه له ته‌نیا وه‌رگرتنى پلازماكه له نه‌خۆش”.
وتیشى: “ئه‌گه‌ر چاكبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا هاوكارمان بن، ئه‌وه ده‌توانین له‌ماوه‌ى 14 رۆژدا بانكێكى پلازماى خوێن بوونیاد بنێین و ژیانى چه‌ندین كه‌س رزگار بكه‌ین، له قۆناغى یه‌كه‌میشدا له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ئه‌و كاره ده‌كه‌ین، دواتر هه‌مان پرۆسه ده‌به‌ینه نه‌خۆشخانه‌ى شار”.
هاوكات دكتۆره دێرین محه‌مه‌د، سه‌رۆك به‌ش له سه‌نته‌رى چاندنى مۆخ له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ورده‌كارى چۆنیه‌تى وه‌رگرتنى پلازماى چاكبووانى ڤایرۆسه‌كه‌ى روونكرده‌وه و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: “ئه‌و كه‌سه‌ى كه پلازماكه ده‌به‌خشێت پێویسته ته‌مه‌نى له 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له 60 ساڵ زیاتر نه‌بێت، پێشتر تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووبێت و 14 رۆژ به‌سه‌ر چاكبوونهوهیدا تێپه‌ڕیبێت و دوو پشكنینى ئه‌نجامدابێت كه بیسه‌لمێنێت چاكبووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ژن بێت نابێت منداڵى له‌بار چووبێت و له خوێن هێنه‌رى قۆڵه‌وه لێى وه‌رده‌گیرێت”.
له‌باره‌ى جیاوازى پرۆسه‌كه له پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى پلازماى خوێن به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه ئێمه ته‌نیا پلازماى جیاكراوه‌ى خوێنه‌كه وه‌رده‌گرین له كه‌سى چاكبووه‌وه، دواتر به‌كارى ده‌هێنین بۆ كه‌سێك كه تووشبووى ڤایرۆسه‌كه بێت و هه‌مان گروپى خوێنى كه‌سى به‌خشه‌رى هه‌بێت”.
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیی سلێمانى هه‌واڵى بازرگانیكردن به پلازماى خوێنى خسته‌وه به درۆ و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: “ئه‌و هه‌واڵانه‌ى كه باس له بازرگانیكردن به پلازماى خوێن له سلێمانى ده‌كه‌ن دوورن له راستییه‌وه و ته‌نیا هه‌واڵى نا به‌رپرسیارانه‌ى به‌شێك له میدیاكانه”.
له‌باره‌ى پێشبینییه‌كانیان بۆ رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له رۆژانى داهاتوودا یاد نه‌قشبه‌ندى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: “پێشبینى ناكه‌ین تاوه‌كو دوو هه‌فته‌ى داهاتووش رێژه‌كه به‌ره‌و دابه‌زین بچێت، چونكه ئه‌مه ده‌رئه‌نجامى ئه‌و بهریهككهوتنهیه كه له جه‌ژن و رۆژانى دواییدا دروستبووه”.
له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 206 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا له سلێمانى تۆماركراون و 10 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌شه‌وه له‌و پارێزگایه 2 هه‌زار و 705 كه‌س تووشبوون و 93 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ریاڵ مەدرید دوو خاڵی تری لە دەستدا
2020-11-21
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17