
SNN
سبەینێ جارێکی دیکە شاندی باڵای هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت سەردانی بەغدا دەکات بۆ تاوتوێکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا.
ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا کە سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و ئەندامانی شاندی دانوستان، لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداربوون گفتوگۆ کرا لەبارەی چونەوەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و دەرئەنجامی دانوستان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لەسەر بنەمای دەستوورکرا بۆ گەیشتن بە ئەنجام و ڕێککەوتن بە ئاراستەی دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
هاوکات، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئامادەین بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی و جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی خۆمان بەرامبەر بە دابینکردنی ماف و شایستە دەستورییەکانمان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17