ئەو کەسەی تەقەی لە لقی چواری پارتی کرد دەستگیرکرا

0
1314

SNN

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: ئەو کەسەی تەقەی لە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان کرد لە سلێمانی، دەستگیرکرا.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد بە SNNی راگەیاند: ئەو کەسەی تەقەی لە لقی چواری پارتی کردووە دەستگیرکراوە و دەستبەسەر ئوتومبیلەکەشیدا گیراوە.

کاتژمێر 12ی شەوی 20ی مانگ، چەند چەکدارێک لەناو ئوتومبێلێکدا تەقەیان لە بارەگای لقی چواری پارتی کرد لەشاری سلێمانی ‌و  پاشان لەلایەن پاسەوانەکانی لقی چوارەوە بەگولە وەڵامی تەقەکەرەکان دراوەتەوە.

بە گوێرەی بەرپرسانی پارتیش تەقەکان هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this