سۆرسبی یه‌كه‌م یاریزانی  تووشبووی كۆرۆنایە گۆڵ تۆمار بکات

0
129
سۆرسبی

SNN Sport

 

مۆرتن سۆرسبی نه‌رویجی یاریزانی یانه‌ی سەمپدۆریا توانی ته‌نیا گۆڵی تیپه‌كه‌ی تۆمار بكات، له‌و یارییه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینتەرمیلان له‌ یاریگای سان سێرۆ شەوی رابردوو كۆی كردبوونه‌وه‌ و یاریەکە به‌بردنه‌وەی‌ ئینتەر به‌ 2-1 گۆڵ ته‌واو بوو.

 

رۆژنامه‌ی ( لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ) ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه‌ سۆرسبی یه‌كه‌م یاریزانه‌ له‌ ئیتاڵیا پاش تووسبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گۆڵ تۆمار بكات  كه لە‌ 13 ئازاری رابردوودا تووشی كۆرۆنا بوو، دواتر چارەسەری وەرگرت.

 

له‌ نێو ئه‌و یاریزانه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ تووشی كۆرۆنا بوون ، پاولۆ دیبالا ئه‌ستێره‌ی یۆڤانتۆسه‌ ، دیبالا به‌شداری له‌ هه‌ردوو یاری جامی ئیتاڵیا له‌ به‌رامبه‌ر میلان و ناپۆلی كرد، به‌ڵام گۆڵی تۆمار نه‌كرد .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this