به‌هۆى رووداوێكى ته‌قه‌كردنه‌وه‌ له‌ سلێمانى كه‌سێك كوژرا و دووانى تریش برینداربوون

0
453

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن کەسێک لە سلێمانی کوژرا و دوو کەسی دیکە برینداربوون.

پەیامنێری (SNN) لە سلێمانی رایگەیاند: “ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە نێوان کۆمەڵێک گەنجدا شەڕە تەقە روویداوە، بەهۆیەوە پیاوێکی تەمەن 50 ساڵ کوژراوە و دوو کەسی دیکە برینداربوون”.

هاوكات شاهێدحاڵێك له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ به‌ (SNN)ى راگه‌یاند: “كێشه‌كه‌ كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تیيه‌ و باوه‌ڕم وایه‌ په‌یوه‌ندى به‌ پاره‌وه‌ هه‌بێت، چونكه‌ كۆمه‌ڵێك گه‌نج له‌نێو به‌نزینخانه‌ى (شێرى چیا) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ته‌نیش یاریگاى چیا له‌ گه‌ڕه‌كى مامه‌یاره‌ بووه‌ به‌ ده‌مه‌قاڵێیان، دواتر ئۆتۆمبێلێك هات و ده‌ستدڕێژى گوللـه‌ى كرد، به‌ڵام رووداوه‌كه‌ هیچ په‌یوه‌ندى به‌ یاریگاى چیاوه‌ نیه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ باسده‌كرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this