ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرسی دوو مووچەیی زیانلێکەوتووانی روفەحای یەکلاکردەوە

0
272

SNN-

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەپێی بەیاننامەیەک پرسی دوو مووچەیی و سێ ئەنجومەنی روفەحای یەکلاکردەوە و رایدەگەیەنێت “دەبێت یەک کەس وەریبگرێت و یەک مووچەش بدرێت بەسەرۆک خێزان”.

بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران، دەبێت ئەو کەسەی مووچەکە وەردەگرێت، هیچ مووچەیەکی دیکەی لەدەوڵەت نەبێت و بڕەکەشی لە یەک ملیۆن دینار تێپەڕ نەکات.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستۆتەڕوو، پێویستە ئەو کەسەی مووچەکە وەردەگرێت، دانیشتووی ناو عێراق بێت و فەرمانبەریش نەبێت.

زیانلێکەوتووانی روفەحا ئەوانەن ساڵی 1991 بەهۆی سەرکوتی راپەڕینەکەی شەعبانییە لەلایەن سەدام حسێنەوە هەڵاتن بۆ شاری روفەحای سعودیە و دواتر گەڕانەوە و ژمارەیان نزیکەی 31 هەزار کەس دەبێت، پێشتر دوو مووچە و سێ مووچەیان هەبووە و هیچ بەربەستێک نەبووە لەبەردەمیاندا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this