لەعێراق 1808 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

0
281
SNN
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت “ئەمڕۆ دووشەممە 22ی حوزەیران هەزار و 808 کەسی دیکە لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 67 کەسی دیکەی تووشبووش بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە”.
بەپێی راگەیەنراوەکە، 10075 کەس پشکنینیان بۆ کراوە و کۆی گشتیی ئەنجامدانی پشکنین 455316 پشکنینە کە تائێستا بۆ گومانلێکراوان کراوە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەکە 850 کەسی دیکەش لەڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و کۆرۆنا 67 کەسی کوشتووە ئەمڕۆ و 1808 کەسی دیکەش تووشبوون.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت: “تا ئێستا 32 هەزار و 676 کەس تووشبوون و 14 هەزار و 785 کەس چاکبوونەتەوە و ئەوانەی لەژێر چاودێریدان 16 هەزار و 724 کەسە و 222 کەسیش لەژێر چاودێریی ورددان و 1167 کەسیش بەڤایرۆسەکە مردوون”.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this