عێراق بەنیازی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتییە

0
646

SNN-

سەرۆکوەزیرانی عێراق ستافی لایەنی بەرپرس ئاگادار دەکاتەوە کە ئامادەکاریی بکەن بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی پێش ئەوەی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت نزیکببێتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەکەی، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای ئامار و دانیشتوان کۆبۆتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەو پرۆسەیە بینیوە.

هاوکات لەکۆبوونەوەکەدا هاوکارییەکانی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئامار و سەرژمێری (UNFPA) تاوتوێکرا و باسی ئامادەکارییەکان کراوە بۆ سەرژمێری گشتی.

بەپێی بەیاننامەکە، ئەنجامدانی ئاماری تەواوی دانیشتوان و سەرژمێریی ورد بەڵگەی سەرکەوتنی پڕۆسەیەکی پاکی هەڵبژاردنەکانە بۆ وڵات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this