حەجکردن بۆ ئەمساڵ سنووردار کرا

0
161

SNN-

دەسەڵاتدارانی عەرەبستانی سعودییە ئەنجامدانی فەریزەی حەج بۆ ئەمساڵ سنووردار دەکەن و کەس ناتوانێت لەدەرەوەی ئەو وڵاتەوە بچێت بۆ حەجکردن.
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردۆتەوە، بەژمارەیەکی کەم و دیاریکراوی حاجییەوە ئەمساڵ فەریزەکە ئەنجامدەدرێت.
دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە رایانگەیاندووە کە تەنها ئەو کەسانەی لەناو عەرەبستانی سعودییە نیشتەجێن و خاوەنی رەگەزنامەی جۆراوجۆرن، دەتوانن حەج بکەن.

رۆژی 20ی ئەم مانگەش وەزارەتی ناوخۆی سعودییە رایگەیاند “کە زیارەتکردن بۆ مەبەستی عەمرە کردن بەهەڵپەسێردراویی دەمێنێتەوە و هێشتا قەدەغەیە سەردانکردن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this