لەسەر رووداوی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی سلێمانی 6 کەس دەستگیرکران

0
948

SNN

لەسەر رووداوی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی 6 كه‌سی راگه‌یاند، كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ تێوه‌ گلاون و بەهۆیەوە كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دووی دیكه‌ش بریندار بوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه‌، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەڕووداوێكی نێوان دوو لایەندا هاوڵاتییەك بەناوی (ق ، ج ، ع  لەدایكبووی 1981) كوژرا و لەسەر ئەو رووداوەش 6 تۆمەتبار دەستگیركراون دەستیش بەسەر 3‌ ئۆتۆمبێل و چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا گیراوە”.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه “دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە پۆلیس لەبارەی رووداوێكەوە لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود – نزیك یاریگای چیا، پۆلیسی سلێمانی گەیشتە شوێنی رووداوەكە و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكرد و توانرا 6 كەس دەستگیربكرێن و دەستیش بەسەر 3‌ ئۆتۆمبێلی لە جۆری: توێتا هایلوكس، نیسان پاترۆڵ و تانكه‌رێكی ئاودا بگیرێت”.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە کە ئەم تۆمەتبارانەی خوارەوە پاش رووداوەکە دەستگیر کراون و بەبڕیاری دادوه‌ر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون:

أ ، س ، ف  لەدایكبووی 1997

م ، ج ، ع   لەدایكبووی 1990

س،ج،ع لەدایكبووی 1987

أ ، م ، ع لەدایكبووی 1988

پ،ج ،ع لەدایكبووی 1988

م ، س، ف  لەدایكبووی 1996

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this