ڤیدیۆ:سیتیزن گۆڵبارانی بێرنلی دەکات

0
249
مانچستەرسیتی

SNN Sport

 

لە کۆتا یاری هەفتەی 30ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەرسیتی بردنەوەیەکی گەورە تۆمار دەکات و 5-0 لە یانەی بێرنلی دەباتەوە.

یاریەکە لە یاریگای ئیتحاد بە بێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوەچوو، یانەی مانچستەرسیتی توانی لە گێمی یەکەم  بە سێ گۆڵی یاریزانان، فۆدین و 2 گۆڵی مەحرەز پێشبکەوێت و ئەم گێمە 3-0 بە سوودی خۆی بە کۆتا بهێنێت.

لە گێمی دووەمی یاریەکە  سیتی درێژەی بە ئاستە بەرزەکەیدا، توانی  لە خولەکەکانی 51 و 63 دوو گۆڵی تر لە لایەن یاریزانان، داڤید سێلڤاو فۆدین بکات و یاریەکە 5-0 بباتەوە.

 

بەم بردنەوە خاڵەکانی یانەی مانچستەرسیتی لە دووەمی خولەکە بووە 63خاڵ، هەرچی یانەی بێرنلییە بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ لە پلەی 11 دەبینرێت.

 

لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە یانەی لیڤەرپوڵ 83 خاڵی هەیەو 20 خاڵ لە پێش یانەی مانچستەرسیتی دووەم دێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this