ئیهود ئۆلمەرت: هەرگیز ئیسرائیل نەیویستووە قاسم سلێمانی بکوژێت

0
265

SNN-

سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئیسرائیل قاسم سلێمانی بەخوالێخۆشبوو وەسفدەکات و دەڵێت: “دەزگا هەواڵگرییەکەی وڵاتەکەی هەرگیز نەیویستووە فەرماندەی سوپای قودسی ئێران بکاتە ئامانج”.

لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی روسیالیەوم ئۆلمەرت دەڵێت: “بەرگوێم کەوتووە کە قاسم سلێمانی “خوالێیخۆشبێت” باسی ئەوەی کردبوو کە ئێمە ویستوومانە بیکوژین، بەڵام ئەوە راست نییە”.

سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل وتیشی: “جار جارە بارەگاکانی حیزبوڵامان دەکردە ئامانج و خاپوورمان دەکردن، بەڵام هەرگیز هەوڵمان نەداوە کەسێکی دیاریکراو بکوژین”

رۆژی 3ی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی و جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی، ئەبومەھدی ئەلموھەندیس لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکاوە کوژران.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this