ئەمڕۆ گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەستپێدەکەنەوە و شاندی هەرێم گەیشتە بەغدا

0
686
شاندەکەی هەرێم له‌ بەغدا | فۆتۆ: ئه‌ژى عومه‌ر

SNN-

شاندی حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی بەرەو بەغدا بە‌ڕێكە‌وتن و دۆسێکانی بودجە و مووچە و نەوت و داهات تاوتوێدەکرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی حوزەیران شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن، به‌ئامانجی تەواوكردنی وتوێژەكانی پێشووی تایبەت بە چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان.

سەردانی شاندەکە بۆ جاری سێیەمە بەرەو بەغدا بەڕێدەکەوێت بەمەبەستی تەواوكردنی گفتوگۆكانی كۆتایی نیسان و سەرەتای ئایاری رابردوو لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا.

ئەندامانی شاندەكە پێكهاتوون لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، خالید شوانی، وەزیری كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی هەرێم، كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا، د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانان، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ تیمێكی هونەری گەورەتر كە نوێنەرایەتی وەزارەتە جۆربەجۆرەكان دەكەن.

بڕیارە لەم گەڕەی سێیەمی دانوستانەكاندا پرسە ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان بخرێنە بەر باس بەتایبەت دۆسیەكانی نەوت وشایستە‌ داراییە‌كانی هەرێمی كوردستان، لەسەر ئەو ئەنجام و بنەمایانەی كە لە دانوستانەكانی رابردوودا لەنێوان شاندی هەرێم و لیژنەی باڵای حكومەتی عێراق گەڵاڵەكراون.

دوێنێ دووشەممە 2020/06/22 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە پرسی تایبەت بە دانوستاندنی لەگەڵ وەفدی هەرێم تاوتوێکرد.

مەسرور بارزانی رایگەیاند، بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکان، ئامادەین لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتنێکی گشتگیر بکەین.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this