بەشێک لە کاسبکارانی هەولێر گردبوونەوە

0
299

SNN

ئەمڕۆ بەشێک لە کاسبکارانی هەولێر دژی بێکاری و گرانی کرێی دوکانەکانیان لەناو بازاڕی هەولێر گردبوونەوە.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە داوای کەمکردنەوەی کرێی دوکانەکانیان کرد، بەوپێیەی کرێکانیان زۆرە و لە ئێستاشدا بازاڕیان کزە و بەهۆی کەمی کڕیارانەوە داهاتیان کەمیکردووە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر و شارەکانی دیکەی هەرێم، دوکاندارەکان فرۆشیان کەمبووەتەوە و ئەوەش کاریگەری لەسەر رەوش و گوزەرانیان کردووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this