خانه‌قین.. كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له هاووڵاتیان زیاتر تووشى كۆرۆنا بوون

SNN-سیروان حەسەن
له سنوورى خانه‌قین تاوه‌كو ئێستا نۆ كه‌س تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له‌و ڕێژه‌یه‌ش پێنج كه‌سیان كارمه‌ندى پزیشكى و فه‌رمانبه‌رى نێو نه‌خۆشخانه‌ى خانه‌قینن.
به پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN كه له نه‌خۆشخانه‌ى خانه‌قینه‌وه ده‌ستى كه‌وتووه: تاوه‌كو ئێستا له‌ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى خانه‌قین نۆ هاووڵاتى تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و هیچ حاڵه‌تێكى مردن به كۆرۆنا له ناو خانه‌قین تۆمارنه‌كراوه.
به پێى ئاماره‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى خانه‌قین تاوه‌كو ئێستا نۆ كه‌س له ناوچه‌كه تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه بریتین له چوار كارمه‌ندى ته‌ندروستى و كارگوزارێكى نێو نه‌خۆشخانه‌ى خانه‌قین. ئه‌و چوار كه‌سه‌كه‌ى دیكه هاووڵاتى ئاسایین و یه‌كێك له‌و هاووڵاتیانه‌ش به‌ركه‌وتنى لەگەڵ كارمه‌ندێكى نه‌خۆشخانه‌كه هەبووه.
له سنوورى خانه‌قین نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به كۆرۆنا نییه و زۆربه‌یان ڕه‌وانه‌ى شارى باقووبهى ناوه‌ندى پارێزگاى دیاله كراون و هه‌وڵێك هه‌یه له ناوچه‌كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌ت بكرێته‌وه.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بافڵ تاڵه‌بانى و مسته‌فا كازمى كۆده‌بنه‌وه
2020-06-14
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی