وێنەی کارمەندێکی تەندروستيی کەرکوک بەر لە گیان لەدەستدانی مشتومڕ دروستده‌كات

0
1038
نەجات رەشید محەمەد، قوربانى | فۆتۆ: SNN

چەند وێنەیەکی کارمەندێکی تەندروستیی کەرکوک کە تووشی کۆرۆنا بووە بەرلەوەی گیان لەدەستبدات مشتومڕى دروستكردووه‌ و تەندروستی ئه‌و پارێزگایه‌ش تا ئێستا بێدەنگە.

وێنەکان لە نێو سەنتەری تایبەت بە کۆرۆنا لە ناوچەی پیشەسازی باشووری کەرکوک تۆمارکراون چەند کاتژمێرێک بەر لە گیان لەدەستدانی، نەخۆشەکە بەهۆی تەنگەنەفەسی و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی لەشی و ئازارەوە لەسەر زەوی كه‌وتووه‌”.

به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN)، “کۆچکردووەکە ناوی (نەجات رەشید محەمەد)ە، کارمەندی تەندروستییە لە نەخۆشخانەی ئازادی”.

(SNN) به‌ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى بۆچوونى ته‌ندروستیی كه‌ركوك په‌یوه‌ندى به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌وه‌ كرد، به‌ڵام كه‌سیان وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه‌ و ئاماده‌ نه‌بوون له‌و باره‌یه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ بدات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this