299 كه‌سى تر له‌ هه‌رێمى كوردستان تووشى كۆرۆنا بوون

0
235
لۆگۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم | فۆتۆ: SNN

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێمى كوردستان ‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد: 299 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تۆماركراون، 11 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 79 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم ئاشكرایكردووه‌، له‌ شه‌و و رۆژى رابردوودا 2 هه‌زار و 247 پشكنین ئه‌نجامدراون، له‌ ئه‌نجامدا 299 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون ده‌ستنیشانكراون، به‌مشێوه‌یه‌: (70 هەولێر)، (171 سلێمانی، 42 گەرمیان)، (16 هەڵەبجە)”.

له‌باره‌ى چاكبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشانى كۆرۆنا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “79 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌: (59 هەولێر)، (سێ گەرمیان)، (12 دهۆك) و (پێنج هەڵەبجە)”.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى مردنى به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ش ئاشكرا كردووه‌ و روونیكردووه‌ته‌وه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، “11 تووشبوو مردون به‌مشێوه‌یه‌: (دوو هەولێر) و (نۆ سلێمانی)”.

نوێده‌كرێته‌وه‌…..

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this