
ئەحمەد رازی
SNN Sport
عەدنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراق راگه‌یاند: كه رێكه‌وتووه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌ر چاپكردنی پۆلێك ناوی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی عێراق ئه‌حمه‌د رازی کە به نه‌مریی ده‌یهێڵێته‌وه.
وه‌زیری لاوان وه‌رزشی عێراق له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی ” ئه‌و پۆله‌ی كه چاپ ده‌كرێت وێنه‌ی كاپتن ئه‌حمه‌د رازی تێدا ده‌بێت كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له ده‌ستدا ، ئه‌مه‌ش به‌رزراگرتنی رۆحی كۆچ كردووه كه ناوی عێراقی به‌رز كرده‌وه له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌سهێنا له سه‌ر ئاستی كه‌نداوی عه‌ره‌ب و ئاسیا ، هه‌روه‌ها ته‌نیا یاریزانه گۆڵی له تۆری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا له كۆتاییه‌كانی جامی جیهان تۆمار كردووه له مه‌كسیك 1986 “.
روونیكرده‌وه ” وه‌زاره‌ت هیچ توانایه‌ك درێخی ناكات له خزمه‌تی وه‌رزشكاران و لاوان بێت و ئه‌و دۆخه قورسه‌ی كه لە ئێستادا تیایدا تێپه‌ڕ ده‌بێت ، ده‌بێتە وێستگه‌یه‌ك بۆ داهێنان و پێشكه‌شكردنی هاوكاری و پاڵپشتی بۆ دوو توێژه گرنگه “.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17