وەزارەتی بەرگری تورکیا: لەسەر سنووری ئێران سەربازێکمان کوژرا و دووانیش بریندارن

0
409

 SNN

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایدەگەیەنێت “لەناو سنووری ئێرانەوە تەقە لەسەربازەکانمان کراوە و بەهۆیەوە سەربازێکمان کوژراوە و دووانی تریش بریندار بوون”.

لەباشووری رۆژهەڵاتی تورکیا لەدیوی سنووری ئێرانەوە تەقە لە کاروانێکی سوپای تورکیا دەکرێت و سەربازێک دەکوژرێت و دووانی دیکە بریندار بوون.

لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە ئەمڕۆ چوارشەممە سەربازەکان لەئەرکێکی سەربازیی رۆتیندا بوون و لەنزیک گوندی یۆکسیکۆڤا لەپارێزگای هەکاری تووشی ئەو رووداوە بوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this