شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە

0
195

SNN

 شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەمڕۆ لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی شاندەکەی هەرێمە لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق سەبارەت بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

لە کۆبوونەوەکانی شاندەکەی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا تاوتوێی دۆسیەی نەوت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئەمە جاری سێیەمە شاندەکەی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات بەمەبەستی تەواوكردنی گفتوگۆكانی كۆتایی نیسان و سەرەتای ئایاری رابردوو لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا.

ئەندامانی شاندەكە پێكهاتوون لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، خالید شوانی، وەزیری كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی هەرێم، كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا، د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانان، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ تیمێكی هونەری گەورەتر كە نوێنەرایەتی وەزارەتە جۆربەجۆرەكان دەكەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this