گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 24/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1436
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە 24/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • گۆڵێک لە زێڕ.
  • لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە 1-0 لە ئاتلەتیک بیلباو دەباتەوە بە گۆڵێکی راکیتچ بە بێ ئەوەی یارییەکی باش بکات و دێتە پێشەنگ و ئەمشەو چاوەروانی ریاڵ مەدرید دەکات.
  • ئاتلەتیکۆ مەدرید 1-0 لە لیڤانتی دەباتەوەو شوێنەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەهێزتر دەکات.
  • رامۆس و هازارد دەیانەوێت ئەمشەو دژی مایۆرکا یاری بکەن.
  • جۆکۆڤیچی سڕبی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت.

 

سپۆرت:

  • ئەم نازناوەی خولی ئیسپانیایان دەوێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە 1-0 لە بیلباو دەباتەوە بە گۆڵی راکیتچ و کار بە جددی دەکات بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە بە بردنەوەیەکی قورس و فشارەکانی لەسەر یانەی ریاڵ مەدرید دەکات.
  • بەرشەلۆنەو یۆڤانتۆس دەگەنە رێککەوتن و ئارسر نزیکدەبێتەوە لە یانەی یۆڤانتۆس.
  • پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ جۆکۆڤیچ پۆزەتیڤ بوو.
  • ریاڵ مەدرید رووبەڕووی مایۆرکا دەبێتەوەو تاقیکردنەوەیەکی تر بۆ پێشەنگی دەکات.

 

مارکا:

  • ئێستا کاتی یانەی ریاڵ مەدریدە.
  • زیدان دەیەوێت ئەمشەو وەکو یاری کۆتایی یاری بکات.
  • بەرشەلۆنە 1-0 لە بیلباو دەباتەوەو فشارەکانی لەسەر یانەی ریاڵ مەدرید دروست دەکات بۆ ئەوەی لە مایۆرکا بباتەوەو بگەڕێتەوە بۆ پێشەنگی.

ئاس:

  • تۆپی پێی کوبۆ.
  • ژاپۆنیەکەی ریاڵ مەدرید کە ئێستا بە خواستن بۆ یانەی مایۆرکا یاری دەکات، تاقیکردنەوەی دژی ریاڵ مەدرید هەیە ئەمڕۆ لە یاریگای دی ستیفانۆ.
  • رامۆس، هازارد و ئیسکۆ دێنە ناو لیستی یاریزانە بانگکراوەکانی زیدانەوەو ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی مایۆرکا.
    ئاتلەتیکۆ مەدرید 1-0 لە لیڤانتی دەباتەوەو هەنگاوەکانی بەرەو گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکان دەنێت.
  • گۆڵێکی راکیتچ بەرشەلۆنە رزگار دەکات و لە بیلباو دەباتەوەو بە کاتی دێتە پێشەنگی خولەکە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this