
تونێلێکی داعش
SNN
فەرماندەی هێزی وشكانیی عێراق رایگەیاند لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانیان لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان پارێزگاكانی كەركوك، سەڵاحەددین و دیالە ژمارەیەک حەشارگە و تونێلی داعش لەناوبراون و 12 چەکداری داعشیش کوژراوە.
لیوا روكن قاسم محەمەدی ئەمڕۆ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: “هێزە ئەمنییەكان ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان بە ئامانجی راوەدوونانی چەکدارانی داعش و پشكنینی ژمارەیەك ناوچە لە سنووری پارێزگاكانی سەڵاحەددین، دیالە و كەركوك ئەنجامداوە”.
وتیشی: “ئۆپەراسیۆنەكە بەپێی پلانێكی تۆكمە بە هاوبەشی لەنێوان هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەددین، سامەڕا، فیرقەی نۆی زرێپۆش و هێزەكانی كۆماندۆ و پۆلیسی فیدرال و حەشدی شەعبی ئەنجامدراوە كە لە میانیدا پاڵپشتی ئاسمانی لەلایەن هێزی ئاسمانیی و فڕۆكە جەنگییەكانی سوپا دابین كرابوو، كاریگەریی لەسەر كەمكردنەوەی جموجۆڵی چەکدارانی داعش لەو ناوچانە دروستكردووە”.
لەلایەکی دیکەوە و هەر ئەمڕۆ عەمید یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، 12 چەکداری داعش لە نزیک مەخموور کوژراون.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت لە دوو رۆژی رابردوودا، هێزە عێراقییەكان قۆناغی دووەم و سێیەمی ئۆپەراسیۆنی “پاڵەوانەكانی عێراق”یان لە ناوچەكانی نێوان رۆژهەڵاتی سەحەڵادین و رۆژئاوای دیالە و باشووری رۆژئاوای كەركوك ئەنجامدابوو.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17