ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی پەسەندکرد

0
292

SNN

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنێکیدا پڕۆژەیاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی پەسەندکرد.

بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان لە بودجەی عێراق و بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کۆی دەنگی 168 ئەندام، پڕۆژەیاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی پەسەندکرد.

بە پێی یاساکە حکومەتی عێراق دەتوانێت پێنج ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی و 15 ترلیۆن دینار قەرزی ناوخۆیی دەکات تا بتوانێت مووچەی فەرمانبەران و خانەنشین و خەرجییەکانی دابین بکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، دۆخی ئابووری عێراق پاشەکشەیکرد ئێستا بە بێ وەرگرتنی قەرز حکومەت ناتوانێت مووچەی مووچەخۆرانی دابین بکات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this