كۆمپانیای ماكلارین له‌ لێواری مایه‌پووچبوونه‌

0
170
ئۆتۆمبێل

SNN Sport

 

گۆڤاری فۆربیس ئاشكرایكرد كه‌ كێشه‌ دارییه‌كانی كۆمپانیای ماكلارین بۆ پێشبڕکێکانی ئۆتۆمبێل خراپتره‌ له‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوە پێشبینی ده‌كرا له‌گه‌ڵ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌ بۆ مایه‌پووچبوون  له‌گه‌ڵ گەیشتن بە 17 ته‌مووزی 2020 .

پێشتر راگه‌یەنرا كه‌ ماكلارین رووبه‌ڕووی خاوه‌نەکانیان ده‌بێته‌وه‌ له‌ دادگا و هه‌وڵ ده‌دات  راگه‌یاندنێك له‌ دادگای باڵا  به‌ده‌ستبهێنێت و رێیپێدەدات به‌ به‌كارهێنانی باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كەی  له‌ شاری واكینگ له‌ ئینگلته‌را  ئۆتۆمبێله‌ مێژووییه‌كان وه‌ك ده‌ستەبه‌رێك بۆ ده‌ستكه‌وتنی قه‌رزێكی نوێ و به‌پێی گۆڤاره‌كه‌ بێ پێده‌چێت ماكلارین كاتی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌مێنێت .

هه‌روه‌ها زانراوه‌ ره‌نگه‌ كۆمپانیاكه‌ پشكێك له‌ تیپی فۆرمۆلا1 بفرۆشێت بۆ یارمه‌تیدان له‌ دابینكردنی تێچووه‌كان.

جێی باسه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری سه‌ره‌كی هه‌بووه‌ له‌ سه‌ر شكستی دارایی كۆمپانیاكه‌ .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this