عێراق، 2200 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 79 کەسیش گیانیانلەدەستدا

0
660

SNN

وەزارەتی تەندروستی عێراق 24 حوزەیران، ئاماری 24 کاتژمێری رابردوو بڵاودەکاتەوە و تێیدا 2200 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 79 کەسیش گیانیانلەدەستدا.

له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 11 هه‌زار و 445 گومانلێكراو ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 2 هه‌زار و 200 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 79 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هاوكات 1061 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌ په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌ ژماره‌یان گه‌یشته‌ 64 هه‌زار و 702 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 1330 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 16 هه‌زار و 814 كه‌سیش به‌ ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 18 هه‌زار و 558 كه‌سیش له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 281 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

بەشی بکە لە
تاگەکانکۆرۆنا
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this