216 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون

0
545
نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا له‌ سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN

SNN

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان 24ی حوزەیران، ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوەو تێیدا 216 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیە 4 کەسیان گیانیانلەدەستداوە، کۆی ژمارەی تووشبووان لە هەرێم گەیشتە 4679 کەس.

کۆی ژمارەی گیانلەدەستدا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 133 کەس، لەو ژمارەیە 1514 کەس چاکبوونەتەوە. هەر لە ماوەی 24 کاتژمێری بردوودا 27 کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوەو رەوانەی ماڵەوە کراون.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

راگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19 ژمارە (120)

کەرەنتین: (125 هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
1276 هاووڵاتی لە کەرەنتینن لە 31 شوێنی جیاواز (508 هەولێر)، (104 سلێمانی)، (664 دهۆك).

پشکنین: (1862 پشکنینی نوێ)
(560 هەولێر)، (689 سلێمانی)، (399 دهۆك)، (214 گەرمیان).

تووشبوو: (216 تووشبووی نوێ)
(41 هەولێر)

(128 سلێمانی، 45 گەرمیان)

(2 دهۆک)

چاکبوون: (27 چاکبوون)
(27 هەولێر)

مردن: (4 مردن)
(4 سلێمانی)

ئاماری گشتی:

کەرەنتین 15916 هاووڵاتی (14640 دەرچوو)

پشکنین 123711 (57600 هەولێر، 38400 سلێمانی، 26793 دهۆك، 918 هەلەبجە)

تووشبوون 4679 (1061 هەولێر، 2341 سلێمانی، 156 دهۆك، 121 هەلەبجە)

چاکبوون 1514 (598 هەولێر، 748 سلێمانی، 130 دهۆك، 38 هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە 3032 (443 هەولێر، 2482 سلێمانی، 26 دهۆك، 81 هەلەبجە)

مردن 133 (20 هەولێر، 111 سلێمانی، 2 هەڵەبجە)

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this