ئیمارات گەشتە ئاسمانییەکانی بەرەو فەرەنساو بەریتانیا دەستپێدەکاتەوە

0
442

SNN

بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی دوبەی رایگەیاند، لەرۆژی 5 تەمموز بەفرۆکەی جیاواز گەشتەکانیانە بۆ پاریس و لەندەن، بەفرۆکەی(A380) دەستپێدەکەنەوە.

بەپێی هەواڵێکی دەیلی مەیلی بریتانی، ئەمرۆ چوارشەممە عادل رەزا بەرێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی دوبەی لەئیمارات رایگەیاندوە، لەرۆژی 5ی تەمووز، بەفرۆکەی(A380) گەشتەکانیان بۆ پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و لەندەنی پایتەختی بریتانیا دەستپێدەکەنەوە.

گەشتەکانی دوبەی بۆ هەریەک لەو دو پایتەختە بە فرۆکەی( Boeing 777-300ER)-ی ئەمریکی لەمانگی ئایاری رابردوەوە دەستیپێکردوە، بەگوێرەی زانیارییەکان، گەشتەکانی دوبەی بۆ هەریەک لەو دو پایتەختە بە فرۆکەی( Boeing 777-300ER)-ی ئەمریکی لەمانگی ئایاری رابردوەوە دەستیپێکردوە.

ئەو بەرپرسە باڵایەی دوبەی راشیگەیاند، مانگی داهاتوو ئاڵای وڵاتەکەیان بەو فڕۆکە تایبەتە ئاماژەی پێکراوە بەجیهانی بریتانی و فەڕەنسییەکان دەناسێننەوە.

لەناوەڕاستی مانگی ئازاری رابردوەوە، بەهۆی کۆرۆناوە، گەشتەکانی ئیمارات بەڕوی جیهاندا داخران، لەئێستاشدا، بەگرتنەبەری کۆمەڵێک رێکاری جیاواز، ئەو وڵاتە سەرقاڵی دەستپێکردنەوەی چالاکییە بازرگانییەکانیەتی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this