گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1326
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  پێنجشەممە 25/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • ئەم مناڵە، سەیری رامۆس دەکات، یاریزانی یانەی مایۆرکا لۆکا رۆمێرۆ کە تەمەنی 15 ساڵە،شەوی رابردوو سەیری رامۆسی کرد چی کرد لە یاریگادا.
  • سەرکردەکەی ریاڵ مەدرید توانی گۆڵی دەیەم لەم وەرزە بکات و سێیەم گۆڵی بوو لە کۆتا 4 یاریداو 2-0 شکست بە مایۆرکا دێنن و دەگەڕێنەوە بۆ پێشەنگی لالیگا.
  • رامۆس:” لە ئەنجامی ئەوەی کە ئێمە پێشەنگین، هەموو رەنگدانەوەی ئەوەیە کە قسە دەربارەی ئێمە دەکەن ،وا دەردەکەوێت دەبێت ئێمە سوپاسی ناوبژیوان بکەین”.
  • ئارسر میلۆ گفتوگۆ لەگەڵ یۆڤانتۆس دەکات.

ئاس:

 

  • رامۆسی کۆنە جەنگاوەر و یاریزانی نوێی یانەکە ڤینسیۆس.
  • یانەی ریاڵ مەدرید گەڕایەوە پێشەنگی بەدوو گۆڵی ئەو دوو یاریزانە بەرامبەر بە مایۆرکا.
  • مشتومڕی نوێ لەسەر گۆڵی یەکەم دروست دەبێت بەهۆی ئەوەی پێش گۆڵەکە کارڤاخال هەڵەی ئەنجامداوەو دواتر تۆپی ئەو یاریزانە گۆڵی پێکرا.

سپۆرت:

 

  • یانەی ریاڵ مەدرید 2-0 لە مایۆرکا دەباتەوەو جارێکی تر ریاڵ مەدرید هاوکاری ناوبژیوانی پێدەگات.
  • گۆڵەکەی ڤینیسۆس پێش ئەوەی تۆماری بکات، کارڤاخال هەڵەی بەرامبەر بە یاریزانێکی مایۆرکا ئەنجامداو ناوبژیوانی یاریەکە میلێرۆ لۆپێز لەو حاڵەتە سەیری ڤاری نەکردەوە.
  • ئارسر نزیکدەبێتەوە لە یۆڤانتۆس و لەوانەیە پیانیچ پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو.
  • یانەی ئیسپانیۆل پێویستی بە بردنەوەی تر هەیە بۆ بەدەستهێنانی خەونەکەی و مانەوە لە خولەکە.
  • ریکی پویگ و ئانسۆ فاتی داوا دەکەن خولەکی زیاتر دەرفەتیان پێبدرێت و لە یارییەکان سەرەکی بن.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

 

  • ریکی پویگ و ئانسۆ فاتی دوو یاریزانی جوڵەدارن و ئەم دوو یاریزانە بەهۆی ئەوەی لە یاری بیلباو بە باشی دەرکەوتن، داوا دەکەن لە یارییەکانی داهاتوو بەسەرەکی یاری بکەن.
  • مەدرید 2-0 لە مایۆرکا دەباتەوەو جارێکی تر هاوکاری ناوبژیوان بەدەست دەهێنێتەوەو لە کاتی گۆڵەکەی ڤینسیۆس کارڤاخال لە یاریزانێکی  مایۆرکا دەدات .
  • هەروەها رامۆس کە گۆڵی دووەمی کرد، ناوبژیوان رەتیکردەوە پێشتر کارتی سووری پێبدات و لێی خۆش بوو.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this