
کێڵگەیەکی نەوتی عێراق
SNN
وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند: لە مانگى ئایاری رابردوودا داهاتی نەوتی عێراق دوو ملیار و 138 ملیۆن دۆلار بووە.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى نەوتى عێراق ئاماژەى بەوە کردووە، مانگى رابردوو 99 ملیۆن و 585 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەى دەرەوە کردووە و بەتێکڕاش بەرمیلێک نەوتی بە 21 دۆلار و 45 سەنت فرۆشتووە.
هەر لەوبارەیەوە عاسم جیهاد وتەبێژى وەزارەتى نەوتی عێراق رایگەیاند: بەپێی داتاکانى کۆمپانیاى سۆمۆ، بڕى 96 ملیۆن بەرمیل لە کێڵگەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراقەوە نێردراو و سێ ملیۆن و 545 هەزار بەرمیلیش لە کێڵگەکانى کەرکوک و لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە هەناردەکراون.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، مانگى نیسان عێراق رۆژانە سێ ملیۆن و 428 هەزار بەرمیل نەوتى هەناردە دەکرد و داهاتەکەشى ملیارێک و 420 هەزار دۆلار بوو کە تێکڕاى نرخى بەرمیلێک 13 دۆلار و 80 سەنت بوو.
کەمبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا قەیرانی دارایی بۆ عێراق دروستکردووە و بەوهۆیەشەوە دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیدا لەسەر وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی تا بتوانرێت مووچەی مووچەخۆرانی عێراق دابین بکرێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ویلایەتێکی دیکە بۆ ئەمریکا زیادکرا
2021-04-22 -
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کومان جێگرەوەی پیکێ دیاری دەکات
2020-11-23 -
قەدەغەی هاتوچۆ لەعێراق درێژ کرایەوە
2020-06-20
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17