کشتوکاڵی هەرێم داوا لە بەغدا دەکات بەرهەمی هەرێم هاوردە بکات

0
186

SNN

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق هاوردەکردنی چەندین بەرهەمی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق قەدەغەکردووە و وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمیش لە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەدایە.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی هەرێم لە راگەیەندراوێکیدا ئەوەی خستەڕوو: “دوای دەرچوونی بڕیارەكە وەزارەتمان لە پەیوەندی بەردەوام دابووە بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە بڕیارەكە بكرێت، لەرێگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عێراق كردووە.

ئاماژەش بەوەکراوە: “هەروەها لەگەڵ جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق كە نوێنەری كوردە لەهەوڵداین بۆ چارەسەركردنی کێشەکەمان”.

وەزارەتەکە روونیکردەوە: “دەرچوونی ئەم بڕیارە پێچەوانەی بڕیاری ژمارە 13ی ساڵی 2019ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە کە لە خاڵی چوارەمی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە كە نوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەشدار دەبێت لە بڕیاری دەرچوونی قەدەغەكردنی بەرووبوومی كشتوكاڵی. خاڵی پێنجەمیش رێگەی داوە كە بەرهەمی كشتوكاڵی و ئاژەڵی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت بۆ پارێزگاكانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق”.

پێشتر حەمید ناسف وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ناوی ئەو بەرهەمانەی ئاشکرا کرد کە هاوردنیان قەدەغەکراوە، کە بریتین لە: گەنم، جۆ، گەنمەشامی، خەیار، باینجان، لەهانە، قەرنابیت، گێزەر، پەتاتە، کاهو، سیر، کولەکە، کنار، بیبەر، خورما، تەماتە، چەوەندەر، شێلم، هەنگوین، دۆشاوی خورما، شووتی، کاڵەک، پاقلەی سەوز، گەنمی ئالیک، جۆی ئالیک، گەنمەشامی ئالیک، پرۆتینی ئاژەڵ.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this